کەرکوک .. نەتەوە و پێکهاتەکان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن دەدەن

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ئەنجومەنی عەرەبی و بەرەی توركمانی كەركوك داوادەكەن جارێكی دیكە دەنگەكان لەبازنەی یەك و دوو بەشێوەی دەستی بژمێردرێتەوە.

عەلی قەڵایی بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوان ناڕازیین لە ئەنجامەكان و زانیارییان هەیە ژمارەكان گۆڕدراون، بۆیە تانەیان لە ئەنجامەكان داوە.

هاوكات ماردین تەحسین، کاندیدی دەرنەچووی بەرەی تورکمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “وەكو بەرەی توركمانی هاوپەیمانەكانمان پێمانوایە گرفت لە بەشێك لە وێستگەكانی دەنگداندا هەیە و هەژمارنەكراون بەتایبەت لە بازنەكانی یەك و دوو”.

بۆیە كاندیدە دەرنەچووەكەی بەرەی توركمانی داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات جارێكی دیكە بەشێوەی دەستی ئەو دەنگانە بژمێرێنەوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەمجارە عەرەبەكانی كەركوك چوار كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، بەڵام هاوپەیمانیی عەرەبی كەركوك داوادەكات جارێكی دیكە لەبازنەی دوو دەنگەكان بەشێوەی دەستی بژمێردرێتەوە.

ئیسماعیل حەدیدی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دەنگەكان وەكو خۆی هەژمار نەكراون بەتایبەت ئەو وێستگانەی كێشەی تێداهەبووە، بۆیە داوامان لەكۆمسیۆن كردووە كە دەنگی ئەو وێستگانە جارێكی دیكە بەشێوەی دەستی هەژمار بكرێتەوە.

لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پارێزگای کەرکوک دابەشکرابووبەسەرسێ بازنەی هەڵبژاردندا، 130کاندیدیش کێبڕکێی بەدەستهێنانی 12 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەكرد، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانیش كورد شەش كورسی و عەرەب چوار كورسی و توركمانەكانیش دوو كورسییان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح چارەسەرێك بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ ڕۆما برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share