وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای ئاشكراكرد و دەڵێت، لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن شەڕەكە دروستبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر كە لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی (ڕۆژئاوا) شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕوویداوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوكە و دەرکەوت کە چەند کاسبکارێک لەسەر شوێنی کارکردن بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا شەش کەس بە چەقۆ بریندارببوون.

باسی لەوەشكردووە، بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە، دەستگیرکران و ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر محەمەد: هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵی خوێندن کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانەکانی 2014 تاوەکو ئەمڕۆ

عومەر محەممەد ئەمین، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن، کۆتاییهێنان بێت بەو…
Total
0
Share