توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو کەسانەی زیادەڕەوی دەکەن لە بەکارهێنانی ڤیتامین B زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە.
توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی کلیڤلاند کلینک ئەنجامدراوە و لە گۆڤای نەیچەر میدسن بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە رابردوودا هۆکارگەلێکی نەزاندراو هەبوون بۆ تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ، ئێستا یەکێک لە هۆکارەکان ئاشکرابوون.
لە توێژینەوەکەدا دوو هەزار و 331 کەس بەشدارییان کردووە کە کێشەی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەبووە، دەرکەوتووە بەشێک لەوانەی بەشدارییان کردووە زیادەڕەویان لە بەکارهێنانی ڤیتامین B کردووە.