کچێکی کوردە و بووە یەکەم ژنەفڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی

وەزیری گواستنەوەی عێراق رێزلێنانی بۆ یەکەم ژنە فڕۆکەوانی عێراق کرد کە کچێکی کوردە و خەڵکی شاری دهۆکە و لە تیمی فڕۆکەوانیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی کاردەکات.

کاپتن رێژین محەمەد ناوی ئەو کچە کوردەیە کە دوێنێ دووشەممە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە و بە ئامادەبوونی رەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواسنتەوەی عێراق ئاهەنگی پێشوازی و رێزلێنانی بۆ ئەنجامدرا، لە پای گەیشتنی بە پلەی کاپتن و بوونی بە یەکەم ژنی عێراقی کە ببێتە فڕۆکەوان لە هێڵی ئاسمانیی عێراقی.

رێژین محەمەد وتویەتی، “ئەوە خەونی ئەو بووە ببێتە فڕۆکەوان و سوپای ئەوان دەکەم کە هاوکارییان کردووم و ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەنجان و ژنانی عێراق کە شوێن خەونەکانیان بکەون و کۆڵنەدەن بۆ گەیشتن پێی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share