قوربانییانی کۆرۆنا لە ئەمریکا پەتای ئیسپانیی تێپەڕاند.. بوو بە کوشندەترین پەتا لە مێژووی ئەمریکادا

گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 675 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند، بەمەش COVID-19 بوو بە کوشندەترین پەتا لە مێژووی ئەمریکادا.

بەپێی داتاکانی زانکۆی جۆنز هۆپکنز، کە تۆڕی CNBCی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی کۆرۆنا بوو بە کوشندەترین پەتا لە مێژووی ئەمریکا دوای ئەوەی ئاماری قوربانییەكانی پەتای ئیسپانیی ساڵی 1918ی تێپەڕاند.

بەپێی داتاکانی سەنتەری چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC)، پەتای ئیسپانیی ساڵی 1918 بە سێ شەپۆل لە ئەمریکا بڵاوبووە، پەتاكە لەماوەی بەهار و هاوینی 1918 و بەهار و زستانی 1919 بووە هۆی گیانلەدەستدانی 675 هەزار ئەمریکی.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێستا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا و زنجیرەی دەلتا بووەتەوە و ڕۆژانە نزیكەی هەزار و 900 گیانلەدەستدان تۆماردەکات.

ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا لە ساڵی 1918دا یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئێستای ئەو وڵاتە بووە، لەوکاتەدا ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا 103 ملیۆن کەس بووە، لەکاتێکدا ئێستا ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە 330 ملیۆن کەس، ئەمەش بەو مانایەی پەتای ئیسپانی لەوکاتەدا لە هەر 150 ئەمریکییەک یەکێکی کوشتووە، بەراورد بە ئێستا کە لەهەر 500 ئەمریکییەک یەکێکیان بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

بەپێی داتاکانی زانکۆی جۆنز هۆپکنز، ژمارەی ئەوانەی لە سەرتاسەری جیهان بە پەتای ئیسپانی گیانیان لەدەستداوە 20 بۆ 50 ملیۆن کەس بووە، لەکاتێکدا بەهۆی COVID-19 تائێستا 4.7 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی داتاکانی هەردوو پەتاکە و بەراوردکردنیان بە پێشکەوتنە پزیشکی، تەکنەلۆژی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان، توانراوە قوربانییانی کۆرۆنا کەمبکرێتەوە.

زانایانی بواری پزیشکی پێیانوایە، ناتوانرێت پەتای کۆرۆنا بەتەواوی لەناوببرێت هاوشێوەی پەتا ئیسپانی و هیواخوازن هاوشێوەی پەتایەکی وەرزی لێبێت، هەروەها لەڕێگەی ڤاکسینەکانەوە بتوانرێت بەرگریی خەڵک لە جیهاندا بەرامبەر ڤایرۆسەکە بەهێزبکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

دوای هەفتەیەک لە کردنەوەی خوێندنگەکان کچانی ئەفغانی هێشتا لەماڵەوەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆش هاوینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک “دژە زیندەکان” کەمبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هۆکار دادەنرێت

ئەگەری هەیە دواجار هۆشدارییەکان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە یەکێتیی ئەوروپادا کاردانەوەیان هەبووبێت، ئەنجامەکانی دەرکەوتبن. بەپێی ڕاپرسییەک کە…
Total
0
Share