وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: یەدەگی ئاو گەیشتووەتە 5 ملیار مەتر سێجا

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی ئاو بۆ نزیکەی 5 ملیار مەتر سێجا بەرزبووەتەوە، لەئەنجامی بارانبارینی ئەم دواییە، هاوکات رایگەیاند، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای پێنجوێن تۆمارکراوە، بە رێژەی 137 ملیم بووە.

عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوەیەکانی عێراق لەلێدوانێکدا وتویەتی، ئەو بارانەی لە چەند رۆژی رابردوودا باریوە زۆرینەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بووە”، ئاماژەی بەوەشکرد زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای پێنجوین بە رێژەی 137 ملیم تۆمارکراوە و لە باقی ناوچەکان 50 ملیمی تێپەڕاندووە.

باس لەوەشکرد، لافاوەکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی عێراق ئاستی ئاوی بەنداوەکانی حەمرین و دەربەندیخانیان زیادکردووە، راشیگەیاندووە یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە 5 ملیار مەتر سێجا و یەک مەتر زیادیکردووە.

بە گوێرەی قسەی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، بەهۆی زیادبوونی ئاستی ئاوەوە ئەهوارەکانی باشوری عێراق ژیاونەتەوە و ئاستی ئاوی رووبارەکانی عێراق بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

نەخۆشی شەکرە گورچیلەکان پەکدەخات

بابەتی دواتر

ئوسترالیا دەیەوێت ژمارەی کەشتیی گەلەکانی دووهێندە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share