ئوسترالیا دەیەوێت ژمارەی کەشتیی گەلەکانی دووهێندە بکات

حکومەتی ئوسترالیا پلانێکی دە ساڵەی خستەڕوو بۆ دوو هێندەکردنی کەشتیی گەلە سەربازییەکانی و زیادکردنی خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگری بە بڕی حەوت ملیار دۆلار.

بەپێی ئەو پلانەی حکومەتی ئوسترالیا بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە 15 کەشتیی گەلی نوێ دروستبکات لە کاتێکدا ئێستا 11 کەشتیی گەلی هەیە و لە دوای تەواوکردنی ئەو کەشتیانەش ژمارەیان دەبێتە 26 دانە.

ریچارد مارڵز، وەزیری بەرگری ئوسترالیا ئاماژەی بەوە کرد، “ئەمە دەبێتە گەورەترین کەشتیی گەل لە وڵاتەکەمان لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانییەوە، هەروەها دەبێت هێزی دەریایی شاهانەی وڵاتەکەمان بتوانێت سەلامەتی و ئاسایشی رێڕەوی کەشتیوانیمان بۆ مسۆگەر بکات”.

پێشتریش ئوسترالیا هاوپەیمانی سەربازی ئۆکوسی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا پێکهێنا، بۆ پەرەپێدان و جێگیرکردنی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان، ئەوە بێجگە لە بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی خۆی لە ناوچەی زەریای هێمن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتۆن سزای دارایی لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئێران هەڵگرت و ئەنجومەنی پیرانیش نیگەرانە

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن ئاشکرایانکرد سزایی دارایی سەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانیی پێشوو هەڵگرت و لەبەرامبەردا سزای بەسەر گروپێکی دیکەدا سەپاند…
Total
0
Share