قاسم ئەعرەجی: کاتێک باسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکەین، مەبەستمان پچڕانی پەیوەندییەکان نییە

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دووپاتیکردەوە کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای پچڕانی پەیوەندیییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا نییە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە نووسینگەی خۆی، پێشوازی لە سیناتۆر کریستۆڤەر کۆنز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئالینا رۆمانۆڤسکی.

ئەعەرەجی دڵنیایی دایە سیناتۆری ئەمریکی کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا سەقامگیر و باشە، عێراق بەدوای هاوبەشیی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتدا دەگەڕێت، ئەمەش بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە ستراتیژییەی پەرلەمانی عێراق پەسەندیکردووە.

ئەعەرەجی روونیکردەوە، بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای پچڕان نییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، عێراق بەها بە هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە دۆستانە دەدات کە لەگەڵیدا وەستابوون لە قۆناغەکانی رابردوودا، بەڵام کەسانێک هەن هەوڵدەدەن عێراق بکەنە گۆڕەپانی ململانێکان، لەکاتێکدا عێراق خۆی لە هەر ناکۆکییەک دووردەخاتەوە.

ئامانجی عێراق بریتییە لە دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەمووان بە پێی پرەنسیپی رێزگرتنی یەکتر بۆ سەروەریی و هاوبەشی راستەقینە لەگەڵ ئەمریکا، و ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەلایەن پشتگیری سەقامگیری لە ناوچەکەدا

 

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: فرمێسکی تیمساحی مەرێژن بۆ دار و دیواری درز تێکەوتوو

بابەتی دواتر

ئاگاداری لەبارەی فڕینی درۆن بەسەر ناوچەیەکی سنووری هەولێر بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share