نەخۆشی شەکرە گورچیلەکان پەکدەخات

بەبڕوای پزیشکێکی هەناوی، نەخۆشی شەکرە کاری گورچیلەکان پەکدەخات.

‎د. زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان رایگەیاند، نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی پەککەوتنی گورچیلەکان، گرنگیی پاراستنی گورچیلەکان لە کاریگەری شەکرە هەر تەنها لە بایەخی کاری گورچیلە خۆی نییە کە ئەندامێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بەڵکو لەوەشدایە کە گورچیلە بە بێدەنگی پەکی دەکەوێت لە شەکرەدا و هەتا نەگاتە قۆناغێکی خراپ نەخۆش هەستی پێناکات.

‎ئاماژە بەوەش دەکات، لەسەرەتادا کەسەکە نە ئازارئ هەیە و نە میزی دەگۆڕێت، گەڕان بە دوای پەک کەوتنی گورچیلە بە وەگرتنی مێژووی نەخۆشەکە دەبێت، بە پشکنینی نەخۆش دەبێت بە دەستی دکتۆرەکە، ئا لێرەدا بزانە کە شیکاری تاقیگە رۆڵی نییە لە سەرەتادا.

‎دەشڵێت، نەک هەر ئەوە، پشکنینی تاقیگە بۆ گورچیلەکە دەکرێت کە زۆر نەخۆش دەیزانن ناوەکەی (یوریا و کریاتینین) و تەنانت پشکنینی میزی ئاسایش لە سەرەتادا دەری ناخات، بەڵکو هەڵسەنگاندنی دکتۆرەکە و ئینجا پشکنینی تایبەتی وەکو پرۆتینی ناو میز کە ئەمیش بێنە و بردەی زۆرە هەتا بزانرێت کام رێژەیە چارەسەری دەوێت.

بەپێی وتەی ئەو پزیشکە، یەکەم هۆکار لە جیهاندا بۆ کەوتنە سەر شتنەوەی گورچیلە (غەسل) نەخۆشی شەکرەیە، کە ئەو نەخۆشییە بەجۆرێکە دەکرێت لە پشکنیندا شەکرەت باش بێت، بەڵام لەولاوە گورچیلە و شوێنی دیکە پەکی کەوتبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: یەدەگی ئاو گەیشتووەتە 5 ملیار مەتر سێجا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share