حکومەتی هەرێم: هاوڵاتییانی 53 وڵاتی جیهان دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێم

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” هاوڵاتییانی 53 وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان”.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییانی 53 وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەو رێنماییەدا، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە تەنیا لەسەر سنوور، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

باس لەوەش دەکات، مەرجێکی دیکەی وەرگرتنی ڤیزاکە ئەوەیە، پاسپۆرتی پێشکەشکار، لانیکەم شەش مانگی مابێت بەسەربچێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو وڵاتانە بریتین لە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، چین، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، فاتیکان، لیخنشتاین، سعودیە، عومان، بەحرێن، ئوردون.

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی: بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایكۆت

بابەتی دواتر

وادەی کارکردن بە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share