دژی گرانبوونی بەنزین شۆفێران ڕێگای كەلار – سلێمانییان داخست

بەهۆی گرانی نرخی بەنزینەوە، لە كەلار خۆپیشاندان دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران و شۆفێران ڕێگای گەرمیان – سلێمانییان داخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر لە قەزای كەلار بەشێك لە شۆفێران گردبوونەوە و وەكو ناڕەزاییەك لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین ڕێگای سەرەكیی گەرمیان- سلێمانییان داخست.

وتیشی، شۆفێرەكان داوا دەكەن نرخی بەنزین هەرزان بكرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان شۆفێران و هاوڵاتییان ناڕەزایی دەردەبڕن و ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شەقامەكان دەكوژێننەوە، یان ڕێگە سەرەكییەكان دادەخەن.

نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان ماوەیەكە زیاتر بەرزبووەتەوە و نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 900 دینار و موحەسەن بە 1000 دینار و بەنزینی سوپەریش بە 1050 دینار دەفرۆشێت، لە كاتێكدا پێشتر نرخەكەی زۆر كەمتربوو.

شۆفێرانی هەرێم ڕەخنەی ئەوە دەگرن، بەنزین لە ناوچە جێناكۆكەكان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، كە لە پاڵاوتگەكانی هەرێم دەپاڵێورێت و دەنێردرێت، بە 450 دینارە، بەڵام لە هەرێم نرخەكەی زیاتر لە دووهێندەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share