مامۆستایانی ناڕازی: بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایكۆت

گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەران لە هەڵەبجە ئەرشیف

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی بە رەسمی “هەڵپەساردنی بایكۆت” رادەگەیەنێت.

ئەنجومەنەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق:

1- پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
2- بە گرێبەستکردنی وانەبێژان بە قۆناغبەندی.

مامۆستایانی ناڕازی باس لەوەشدەكات، قوباد تاڵەبانی بەڵێنیشیاندا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان؛ بەردەوام لەسەر خەت دەبن و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ.

دەشڵێت، وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت؛ وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەر جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێنەوە مەیدان.

هەروەك سوپاسی مامۆستایان و تەواوی چین و توێژەکان دەكات كە “جوامێرانە و ماندوونەناسانە بەتەنگ سەرخستنی ئەم خەباتە مەدەنییەوە بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share