ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات.
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەو دەکات، “ئەمڕۆ، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان یاداشتێکی خستەڕوو و تێیدا باسی لە رێوشوێنی ئەنجامدانی کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کرد و داوایکرد ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوانی ئەو پڕۆژەیە بێت”.
دەشڵێت، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، ئێستا ئیدارەکە رێکارەکانی بۆ کۆکردنەوەی داتا و زەرەر و زیانەکانی لافاوەکە دەستپێکردووە و پێویستە کۆمەک و هاوکارییەکان بەجۆرێک بێت خزمەت بە هاوڵاتییانی زیانلێکەوتوو بکات و پێداویستیەکانیان پڕبکاتەوە”.