قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر جێبەجێدەكرێت

دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر دەکرێت كە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر – شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویكردەوە، “بە مەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری ھەولێرە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی نیشاندا بە دەستپێکردن و تەواوکردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو شەقامە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر – شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاریی دووساید بەپێی یاسا و رێنماییەکان”.

کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتریی هەولێر بەشێكی تەواوكراوە كە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکو (ھەولێر – شەقڵاوە)یە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share