سەرۆکی هەرێم: لە بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی وانەکرێت کاری هاوبەشی بەغداد سەختتر بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردەوە و داوا دەکات بانگەشەی هەڵبژاردن دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت و لەسەر حسابی لەکەدارکردنی کاندیدەکان و بەتایبەت کاندیدی ئافرەت نەبێت.

لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌يه‌كى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له‌ ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن، نه‌بێته‌ هۆى بێزاركردنى هاوڵاتييان و له‌ هه‌موو پشێوى و يه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید‌، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت”.

داواش لە لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دەکات، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا، به‌ ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.

سەرۆکی هەرێم دەڵێت، ” له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكه‌وه‌يى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له‌ به‌غدا سه‌ختتر بكات”.

بابەتی پێشتر

هەواڵگریی بەریتانیا هۆشداری دەدات: تیرۆر لە ئەفغانستانەوە دێت

بابەتی دواتر

سۆران.. پیاوێک دوای ڕزگارکردنی هاوسەرەکەی لە گەلی عەلی بەگ خۆی خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share