بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە ئەفغانستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان لانی کەم شەش کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی زۆری بەفربارین لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رووداوێکی هەرەسهێنانی بەفر روویداوە.

ئاشکراشیکرد، لانی کەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش هێشتا لەژێر بەفرەکەدا ماونەتەوە، تیمی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە بەڵام بەهۆی بەردەوامی بەفربارین هەوڵەکانی رزگارکردن سەخت بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share