جەی ئێن وەن بووەتە بەربڵاوترین جۆری کۆرۆنا لە ئەمریکا

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند، “پێشبینییەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە تووشبوون بە JN1ی گۆڕاوی نوێی کۆڤید-19 لەنێوان 39 بۆ 50٪ی کۆی گشتی تووشبووان لە ئەمریکا تا 23ی کانوونی یەکەم پێکدەهێنێت”.

بەپێی ئاماری سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان تاوەکو 8ی کانوونی دووەم 15٪ بۆ 29٪ توشبوون بەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا زیادیکردووە و ئێستا بووەتە بەربڵاوترین گۆڕاو لە وڵاتەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم زیادبوونە بەردەوامە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێدەچێت گۆڕاوەکە زیاتر بتوانێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازێتەوە یان کاریگەرتر بێت لە تێپەڕاندنی سیستەمی بەرگری بە بەراورد بە جۆرەکانی تری ئەو ڤایرۆسە”.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشتر رایگەیاندبوو JN1 جۆرێکی نوێی کۆرۆنایە و بەڵگەکانی ئێستا دەریدەخەن ئەو مەترسییەی کە لەسەر تەندروستیی گشتی دروستی دەکات کەمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

دیمەنی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و تەشەنەسەندنی لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بابەتێکی گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە شەوی رابردووەوە، ئەوەش…
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
Total
0
Share