ئیدارەی جۆبایدن چیتر لە بەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارییەکان ئارام ناگرێت

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سوپای ئەمریکا هێرشێکی بۆسەر گروپە چەکدارییە شیعەکان لە نێوان عێراق و سوریا ئەنجامدا، بەپێی ڕاپۆرتێکی واشنتن پۆست، ئەو هێرشە نیشانەی نەمانی ئارامە لای ئیدارەی جۆبایدن لەبارەی گروپەکانەوە.

بە وتەی ڕۆژنامەکە، پەیامی ئەم هێرشەی دوای، کە دەکاتە دووەم هێرش لەسەردەمی بایدندا بۆسەر گروپە چەکدارییەکان، ئەوەیە، کە “ئەمریکا بەرامبەر بە هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی بێدەنگ نابێت و لەهەر کاتێکدا بێت خۆی بەهێز نیشان دەدات، لەگەڵ ئەوەش هێرش ئەنجام دەدات ئەگەر هێرشەکان زیانی گیانیشی لێبکەوێتەوە”.

ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سێ نوکتەیان لە نێوان عێراق و سوریا کردە ئامانج، شوێنەکان هی گروپە چەکدارییە شیعەکان بوون، کە ئەمریکا بە مەترسیان دەزانێت بۆسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی.

واشنتن پۆست ئاشکرایکردووە، “لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا هێڵی سور کوشتن یان بریندارکردنی ئەمریکییەکان بوو، بەڵام لە ئیدارەی بایدندا سەرەڕای گیانی ئەمریکییەکان، هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هێڵی سورە”.

ئەگەرچی ئیدارەی جۆبایدن، لەسەرەتاوە بڕوای بە دانوستان و گفتوگۆ هەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دووجار دژی گروپە چەکدارییەکان هێرشی ئەنجامداوە، وەک گەیاندنی پەیامێکیش بە ئێران، کە لەبەرامبەر بەرژەوەندییەکانی بێدەنگ نابێت و وەڵامی توند دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات و خۆی دەخاتە شەڕێکی…
Total
0
Share