ترەمپ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خستەكار و دەڵێت، “ئامادە بە!”

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خۆی خستەكار و یەكەم پۆستیشی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئامادە بە!”.

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە ناوی ” Truth Social”ـە و تایبەتە بە خوودی دۆناڵد ترەمپ و خۆی خاوەندارێتی دەكات، یەكەم پۆستیشی لەسەر ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بڵاوكردەوە.

جۆنیۆری كوڕی ترەمپ پۆستەكەی باوكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوكردووەتەوە (بەو پێیەی تویتەر پێشتر هەژماری ترەمپ-ی باوكی داخستبوو).

ترەمپ لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “ئامادە بە! بەمزووانە سەرۆكە دڵخوازەكەت لەگەڵتدا كۆدەبێتەوە”.

ساڵی ڕابردوو دوای داخستنی هەژمارەكانی لە زۆربەی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیدا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، “تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی نوێ دروستدەكات بەناوی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ڕاستگۆییانە”.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز دەڵێت، “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی ترەمپ بە فەرمی دەكەوێتەكار”.

بابەتی پێشتر

هاتنەدەرەوەی ملیۆنان كەس قەدەغەكراوە.. گەردەلوولێكی بەهێز ئەوروپای گرتووەتەوە

بابەتی دواتر

تویتەكەی سەدر نرخی دۆلاری دابەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share