حکومەتی تورکیا رایگەیاند، “لە هەفتەی رابردوودا 281 کۆچبەری نایاسایی لە چەند شارێکی خۆرئاوای وڵات دەستگیرکراون”.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەو کۆچبەرانە لە هەریەکە لە ناوچەکانی ئەدیرنە، بالیکەسیر، موگلە و ئیزمیر دەستگیرکراون کە ژمارەیان دەگاتە 281 کۆچبەر و دەیانویست بە نایاسایی خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.
لەبارەی ئەو رێکارانەی بەرامبەریان گیراوەتەبەر حکومەتی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو کۆچبەرەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.