كەنەدا.. زیاتر لە 100 كەس بەهۆی بچڕانی كارەباوە ژەهراویبوون

لانیكەمی 135 كەس لە كەنەدا بە یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن ژەهراویبوون لەمیانەی چاوەڕوانیكردنی گەڕانەوەی تەزووی كارەبادا.

كەناڵی (سی بی سی) بڵاویكردەوە رووداوەكە لە مۆنتریاڵ-ی كەرتی كیبیك-ی كەنەدی بووە.

لە زاری بەڕێوەبەری تەندروستیی ناوچەكەشەوە رایگەیاند، كارەبا بڕانەكە رۆژی چوارشەممە لە ئاكامی بارینی تەرزە لە ناوچەكەدا روویداوە.

بەپێی كەناڵەكە لە 5ی ئەم مانگەوە 135 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون بەهۆی ژەهراویبوون بە غازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن.

غازە ژەهراوییەكە لە ماڵی هاوڵاتییانی تووشبوودا دروستبووە لەكاتی هەوڵدان بۆ بەكارهێنانی خەڵوز بۆ خۆگەرمكردنەوە، هەروەها لەكاتی بەكارهێنانیدا بۆ دروستكردنی خواردن.

تەرزەكە هەردوو كەرتی كیبیك و ئۆنتاریۆی گرتووەتەوە و بووەتەهۆی بچڕانی كارەبا لە یەك ملیۆن ماڵ و باڵەخانە.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی دووشەممە چارەسەری ئەو دۆخە بكرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس بە دوو گۆڵێ بێوەڵام لە نیسی بردەوە

بابەتی دواتر

مانۆڕە سەربازییەکانی چین لەنزیک تایوان بەردەوامە و ئەمریکا چاودێریی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share