بڵاوبوونەوەی دیمەنی سێكسكردن لە پەرلەمانی ئوسترالیا كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی لە ئوسترالیا فۆتۆ: AFP

بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆ كە تیایدا كارمەندانی حكومەتی ئوسترالیا كاری سێكسی لەنێو پەرلەماندا دەكەن كاردانەوەی لە وڵاتەكەدا لێدەكەوێتەوە و، ڕەخنەكانی سەر دەسەڵاتی جێبەجێكردن زیادەكات.

پاش بڵاوبوونەوەی دیمەنەكان سكوت مۆریسۆن، سەرۆكوەزیران ئیدانەی كارەكەی كرد و بە “قێزەون” ناویبرد.

ڤیدیۆ و وێنە و تۆمارە دەنگییەكان پێدەچێت لەچوارچێوەی گروپێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەنێوان كارمەندانی حكومەتەوە ئاشكرابووبێت، بەر لەوەی دوێنێ دووشەممە لەلایەن ڕۆژنامە و كەناڵەكانەوە بڵاوبكرێتەوە.

ڕوداوەكە شەپۆلێكی ناڕەزایی و ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆیەوە لە زۆرینەی ناوچەكانی وڵات خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، بەتایبەتیش دوای ئەو زنجیرە ڕوداوانەی كار و هەڵسوكەوت لەنێو چینی سیاسی دەسەڵاتداردا نیشاندەدەن.

یەكێك لە شایەتحاڵان بە میدیاكانی وتووە، كارمەندانی حكومەت و پەرلەمانتاران زۆرجار پەیوەندی سێكسی لەنێوانیاندا ڕودەدات، تەنانەت لە هۆڵی نوێژكردنی پەرلەمانیشدا.

ڕونیشیكردوەتەوە، كارمەندان بەهەمان شێوە وێنەی وروژێنەری خۆیان بۆ یەكتر دەنێرن.

سكوت مۆریسۆن، سەرۆكوەزیرانی ئوستراڵیا

بەهۆی ڕوداوەكەوە تائێستا ڕاوێژكارێك لە حكومەت لە كارەكەی دورخراوەتەوە و دەسەڵاتداری تایبەتمەندیش بەڵێنی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی داوە.

لای خۆیەوە ماریز باین، وەزیری كاروباری ژنان كە لەهەمان كاتدا وەزیری دەرەوەشەوە وتی، ئاشكرابوونی ئەو زانیارییانە “مایەی شۆكە” و، پێویستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە بەهێزدەكات كە لەلایەن حكومەتەوە بڕیاری لەسەردراوە.

ئابڕوچونەكە لەكاتێكدایە ئیدارەی حكومەت پێشتر ڕوبەڕووی چەندین تۆمەت بووەتەوە، لەوانەش تۆمەتباركردنی كارمەندێكی حكومەت بە دەستدرێژیكردنەسەری لەلایەن هاوكارێكییەوە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا داوای كردنەوەی دەروازەی مرۆیی لە توركیا دەكات

بابەتی دواتر

سانا: ئەمریكا سەدان تانكەر "نەوتی دزراو"ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share