قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، چیتر نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژ و تاوانبارێک لە کوردستان لەژێر هیچ پاساوێکدا لە سزای یاسایی دەربازببێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ دادگای سلێمانی لە یەکلاییکردنەوەی هەردوو دۆسیەی شەهید نەقیب محەمەد و شنیار هونەر و سزادانی یاسایی بکوژان و تاوانبارانی هەردوو دۆسیەکە.
باسیلەوەشکرد، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و داواکاری گشتی و پارێزەرە بەڕێزکان و هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەکەم کە لە دوو ساڵی رابردوودا هاوکار و ماندووبوون لە جێبەجێکردنی دادپەروەری و چەسپاندنی سەروەری یاسادا.