دادگا سزایەکی توندتری بەسەر هاوسەرەکەی شنیار هونەردا سەپاند

پارێزەری کەیسەکەی شنیار هونەر رایگەیاند، سزاکەی هاوسەرەکەی شنیار هونەر، ئەو ژنەی لە ساڵی 2022 لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا لە زیندانی هەتاهەتاییەوە گۆڕدرا بۆ لەسێدارەدان.

ئاودێر عومەر پارێزەری شنیار هونەر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رووداوەکە لە مانگی دووی ساڵی 2022 روویدا، کە تاوانبارێک هەڵسا بە سوتاندنی هاوسەرەکەی بەناوی شنیار هونەر، دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد، دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی دادگا و کۆکردنەوەی بەڵگە، دادگای تاوانەکانی سلێمانی 2 لە 4ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر هاوسەری شنیار هونەردا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتریش هەردوو لایەن لە بابەتەکە، داواکارییان کرد، لایەنێک بۆ کەمکردنەوەی سزاکە کە کەسوکاری تۆمەتبارەکە بوون و لایەنی دووەمیش کە کەسوکاری شنیار ئەنوەر بوون داوای توندکردنەوەی سزاکەیان کرد، دواتر کەیسەکە رەوانەی دادگای بپێداچوونەوەی هەرێم کرا و دادگاکە بڕیارەکەی لەبارەی سزاکەی هاوسەرەکەی شنیار هونەرەوە لە زیندانی هەتاهەتاییەوە گۆڕی بۆ لەسێدارەدان.

ئاشکراشیکرد، گۆڕانکاری بڕیارەکە بەهۆی ئەوە بووە، دادگای پێداچوونەوە، تاوانەکە شایەنی سەپاندنی سزایەکی زیاترە، نەوەک زیندانی هەتاهەتایی، ئەمڕۆش دادگای تاوانەکانی سلێمانی 2 پێکهات لەسەر بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە و بڕیاریدا بە پاڵپشتیکردنی بڕیارەکە و گۆڕینی سزاکەی هونەر رەشید هاوسەری شنیار هونەر بۆ لەسێدارەدان بەهۆی کوشتنی هاوسەرەکەی لەرێگەی سوتاندنەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

دادگا لەبارەی تاوانبارانی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share