توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵکشاندایە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕاگەیاند و ژمارەکەش بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم 237 کەس وەک توشبووی نوێ تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە بە 135 کەس.

هاوکات لە شاری سلێمانی 68 کەس وەک توشبووی نوێ تۆمارکراون و لە دهۆکیش 21 کەس و لە گەرمیانیش 11 کەس.

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ مردنێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و 83 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

No photo description available.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share