هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، رۆژی 28ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ ئەو شوفێرانەی سوودمەند نەبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە رۆژی 28ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ ئەو شۆفێرانەی سوودمەند نەبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ.
ئاماژە بەوەش دەکات، هەر شۆفێرێک یان هاوڵاتییەک دەیەوێت سوودمەندبێت لەو بڕیارە، پێش تەواوبوونی وادەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات.