نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند ساڵێكە داوادەكەن دایك و باوكان خۆیان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا بۆ منداڵەكانیان، بەهۆیەوە ئێستا لە “كارەسات”دان.

وتیشی، “یەكێك لەو كارەساتانە كە رووی لێكردوین بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریایە، زۆر بەكارهێنانی دەرمانەكە وایكردووە لەنێوان ڤایرۆس و بەكتریادا كێشە بۆ ئێمە دروستبكات”.

گومانی زۆر دەكەن نەخۆشییەكە ڤایرۆسی بێت، لەئێستاشدا بەشێك لە حاڵەتەكان ڤایرۆسییە، بەڵام بەداخەوە حاڵەتی بەكتریاكان زیادیكردووە، وەك ئەوەی پشدەر عەبدوڵا ئاماژەی پێدا و روونیكردەوە، “لە كۆی 9 حاڵەت سیانیان پۆزەتیڤە، واتە لە 30%”یان بەهۆی بەكتریاوە بووە، ئەمڕۆش دوو پشكنینی دیكە دەرچووە و سەرچاوەكەی بە بەكتریا دیاریكردووە.

دووپاتیشیكردەوە، “ئەمە ئەو كارەساتەیە كە هەمیشە باسیدەكەین، تكایە خۆتان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا، تكایە منداڵەكانتان پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدەن، بەرلەوەی هەر جۆرە دەرمانێكی بدەنێ”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم حاڵەتەكانی نەخۆشخانەكەیان وەك تووشبوو بەهۆكاری بەكتریا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، تائێستاش زۆر بە باشی چارەسەركراون، بەشی زۆریان دۆخیان جێگیرە و بەشێكی زۆریان رەوانەی ماڵەوە كردووەتەوە.

دڵنیاییشیدا بەوەی ئەوانەی دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەكەیان، بە رێكوپێكی چارەسەر وەردەگرن و رەوانە دەكرێنەوە.

سەبارەت بە لێكەوتەكانی نەخۆشییەكە روونیكردەوە، پێویستە دواتر پشكنینی گوێچكە و بینیان بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە سەلامەتییان، چونكە لێكەوتەكان درەنگتر دەردەكەون بۆ ئەوەی بزانرێت بینین و بیستنیان زیانی پێگەیشتووە یان نا.

 

بابەتی پێشتر

سێیەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

راپۆرتێکی ئەمریکی: 2.5 ملیۆن عێراقی پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share