بەهۆی بارانبارینەوە لە سلێمانی رێگایەک داخرا

به‌هۆی بارانبارین‌و لافاوه‌ پردێك له‌چه‌می رێزان رووخاوه‌‌ و داوا لە شۆفێران دەکرێت هاتوچۆ به‌و رێگایه‌دا نه‌كه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌‌و به‌ هۆیه‌وه‌ لافاو دروستبووه پردی زه‌رزی له‌ چه‌می رێزان رووخاوه‌”.

ئاشکراشیکرد، “به‌شێكی زۆر له‌ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ئه‌و رێگا‌یه‌ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی رووخانی پرده‌كه‌وه‌ هاتوچۆكردن راگیراوه ‌‌و داواكارین شۆفێران ئه‌و ڕێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ئاوی پێویست بۆ هاوین عێراق دڵنیادەبێتەوە

بابەتی دواتر

باشترین وڵاتان بۆ بونیادنانی سامان و دەوڵەمەندبوون كوێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجوێن بێ کارەبا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ بێ کارەبا دەبن و داوای لێبوردنیشیان لێدەکات. لە ڕوونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share