پێنجوێن بێ کارەبا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ بێ کارەبا دەبن و داوای لێبوردنیشیان لێدەکات.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن دەکەینەوە، کە ماوەی سێ رۆژە تیمەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاری هێڵی نوێی (سلێمانی رۆژهەڵات بۆ هەر سێ ناوچەی سیدصادق و پێنجوێن و هەڵەبجە) کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت، کاردەکەن لە هێڵی 132 کەی ڤی-ی سەیدصادق – پێنجوێن بۆ بەرزکردنەوەی توانای گواستنەوەی هێڵەکە.

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو کارانەوە ماوەی سێ ڕۆژە کارەبا کوژێنراوەتەوە و بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانیان ئەمڕۆش کارەبایان نابێت، بەوهۆیەشەوە داوای لێبوردن لە دانیشتووانی قەزاکە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەو شوێنە نارەسمییانەی کە ئاژەڵیان لێسەردەبڕدرێت دادەخەین

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردراوە شوێنانه‌ی كه‌ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕدرێت بەتایبەتی له‌مه‌یدانی…
Total
0
Share