لەبارەی ئاوی پێویست بۆ هاوین عێراق دڵنیادەبێتەوە

بەهۆی ئەو بارانەی چەند رۆژی رابردوو ناوچەکەی گرتەوە، بڕی 700 ملیۆن مەتر چوارگۆشە ئاو لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیادیانکردووە، بەمەش عێراق قۆناغی مەترسیداریی لە وشکەساڵی تێپەڕاندووە.

عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی چەند رۆژێکە عێراقی گرتووەتەوە، دۆخی ئاو باشە، لەبارەی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو دڵنیاییمان وەرگرتووە.

ساڵی رابردوو بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارینەوە، عێراق توانی تەنیا حەوت ملیار مەتر سێچا ئاو عەممبار بکات، بەمەش لە وەرزی هاویندا کەوتە دۆخێکی خراپەوە.

چاوەڕێدەکرێت بەهۆی ئەو بڕە بارانەی لەم چەند رۆژەی دواییدا باریوە، عێراق هاوینێکی بێگرفت بەڕێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ مانگ دەدرێت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ وەرگرنتی UPN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان دەرکرد. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share