ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.