ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەهۆی كێشەی كارەباوە دابەشكردنی ئاو لە زۆرینەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، گرفتی كارەبا لە پڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی دروستبووە و هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە لە زۆرینەی گەڕەكەكانی سلێمانی دابەشكردنی ئاو دوادەكەوێت تاوەكو كێشەكە چارەسەردەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوای چارەسەركردنی كێشەكە دابەشكردنی ئاو بەسەر گەڕەكانی شاری سلێمانیدا ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share