لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بابەتێكی بەناونیشانی رەنگدانەوەی سیاسەتی یەكێتی لە دوا كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بانگهێشتی سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفرانسی میونشن بەڵگەی كاریگەری یەكێتی و سەرۆكەكەیەتی كە سەرۆك بافڵ هەڵگری پەیامی ئاشتی و سەقامگیرییە”.
دەشڵێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسەكەدا گرنگییەكی تایبەتی هەیە بۆ دەڤەری سلێمانی، چونكە هاوكات لەگەڵ بەشداریی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی، هەندێك بەرپرسی باڵای توركیاش بەشداریانكردووە لە كۆنفرانسەكەدا، پێدەچێت كۆنفراسەكە ببێتە دەرفەتێكی گونجاو كە لەپەراوێزی كۆنفرانسەكەدا بەشێوەی راستەوخۆ یان لە رێگای دۆستانی یەكێتی و گەلی كوردستانەوە، جۆرێك لە نێوەندگیری و ئاڵوگوری بیرورا بێتە كایەوە و بەهۆی خستنەرووی سیاسەتی هاوسەنگی یەكێتییەوە توركیا تێگەیشتنێكی باشتری بۆ سلێمانی هەبێت، لە روانگەی ئەو تێگەیشتنە دروستەوە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوسەنگ و هاوبەش بۆ لەمەودوا، هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەرەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاراستەبكرێت”.