بەشدار حەسەن: ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە

بەشدار حەسەن، یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی حوكمدراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار ئازادكرا و ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە.

لە 22ـی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020 گوهدار زێباری دەستگیركرا و بە گوێرەی ماددەی 156ـی یاسای سزادانی عێراقی بە شەش ساڵ زیندانیكردن حوكم درا.

لە شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان حوكمەكەی زێباری و چوار هاوڕێی دیكەی كەمكرایەوە و حوكمەكەی زێباری 60٪ كەمكرایەوە و پارێزەرەكەشی دەڵێت، “ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبووایە، گوهدار دەبوو نزیكەی سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: لە سلێمانی زیادەڕۆیی و داگیركارییەكی زۆر بۆسەر موڵكی گشتی كراوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمیانی سەردانیكردنی ئەو لیژنەیەی پەرلەمان لەبارەی زیادەڕۆیی پێكیهێناوە، بۆیان دەركەوتووە لە سلێمانی پێشێلكاری و…
Total
0
Share