وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: لە هاوکاریکردنی هەرێم بەردەوام دەبین

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێم بەردەوام دەبین.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ميونشن،‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ بۆريس پيستۆريوس وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا، رۆڵى كاريگه‌رى ئه‌ڵمانياى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ‌به‌رزنرخاند و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەروەها سەرۆکی هەرێم ستايشى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدانى له‌ پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كاندا، دووپاتكرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن کۆبووەوە

بابەتی دواتر

بەشدار حەسەن: ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share