کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو، دوای کاتژمێر 12ـی شەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی له سێڕیانی مەلای گەورە دەکەونەکار.

ئەوەشی خستەڕوو، کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆماردەکەن:

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور دەدەن.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیاتر لە خێرایی 60 کم لە کاتژمێرێکدا لە چرای سەوز دەڕۆن.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور ناوەستن و یوتێرن (سووڕانەوە) دەکەن.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر هێڵی پەڕینەوە دەوەستن کاتێک چراکە سوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت بەڵام نازانین چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

 بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانرێت ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەڵام نووسراو هاتووە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک…
Total
0
Share