سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، هەروەها جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە رێگەی لیژنەی باڵای هاوبەشەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو چوارچێوەیەدا باس لە هاوکاری هاوبەشی دووقۆڵی لە هەموو بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کرا”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “سەرۆک وەزیران جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە سەبارەت بە پاراستنی سەروەری و سنووری وڵات کە ناکرێت لە ژێر هیچ هۆکار و هەلومەرجێکی جیاوازدا ببەزێندرێت”.

لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ واشنتۆن و رایگەیاند، “ئیدارەی ئەمریکا پەرۆشە بۆ سەرکەوتنی حکومەتی عێراق لە بوارە جیاوازەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “حکومەتی ئێستا توانای خۆی سەلماندووە بۆ دۆزینەوەی هاوبەشێکی سەرکەوتوو کە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان

بابەتی دواتر

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراندن بۆ توێژێك راگەیەندرا

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دامەزاندنی پزیشكانی ڤێتێرنەریی راگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی پێنج هەزار…
Total
0
Share