ئەو کەسەی بە “ئەبو باڕۆکە” ناسرابوو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف، دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند کە بە ئەبو باڕۆکە ناسرابوو.

عەقید عەلاوی حسێن ئەلحەجامی، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانی نەجەف بڵاویکردەوە، ” لەدوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەبارەی کەسێکەوە، کە هەستاوە بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی، بەڵام شێوەی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، توانرا دەستگیربکرێت”.

ئاشکراشیکرد، ” تۆمەتبارەکە، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن باڕۆکە “قژی دەستکرد”ی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نەناسرێتەوە دواتریش لایبردووە و ژیانی ئاسایی خۆی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” بەپێی ئەو زانیاریانەی کۆمانکردەوە بۆمان دەرکەوت تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی باکووری پارێزگای نەجەف ژیاوە، بۆیە دەستبەجێ لەڕێگەی تیمێکەوە هەر لەوێ دەستگیرکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشكی هەرێم لە بودجە
پەرلەمانتارێك: شیعەكان ئەنجومەنێك بۆ پێكەوە بڕیاردان پێكدەهێنن

هەنگاوەكان بۆ پەسەندكردنی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق دەستپێكراون و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، فراكسیۆنە شیعییەكان دەیانەوێت ئەنجومەنێكی هاوبەش پێكبهێنن…
Total
0
Share