سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سیناتۆر جۆ لیبرمان کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدرێژەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردە، نێردەی وڵاتان و کەسایەتییە سیاسییەکان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ سیناتۆر جۆ لیبرمان، سیناتۆری پێشووی ئەمریکا، هاوسۆزی گەلی کورد و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕانکارییە سیاسی، ئابوری، ئەمنییەکان و پرسی کورد لە ناوچەکە کرا و جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەش و نیشتمانییەكان كرایەوە لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە.

سەرۆکی یەکێتی درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆک مام جەلالی دووپاتكردەوە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و وتی، “هەوڵی ئێمە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرترە، دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەش هۆکاری بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەیە”.

لەبەرامبەردا سیناتۆر جۆ لیبرمان رۆڵی سەرۆک مام جەلالی لە بونیادنانی عێراقی نوێ و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی رۆڵی سەرۆکی یەکێتی کرد كە سیاسەتێكی تەندروست و هاوسەنگ پەیڕەو دەكات و وتی، “هەنگاوەكانتان مایەی خۆشحاڵیی ئێمەیە و بەدڵنیاییەوە عێراق و هەرێمی كوردستانیش پێویستی بەو سیاسەتەیە”.

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیی سعودی سەردانی تورکیا بکەن

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک قەڵای شێروانە کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share