بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک قەڵای شێروانە کەسێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، “لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەنزیک قەڵای شێروانە لە هاوڵاتییەک دەدات و بەو هۆیەوە بریندار دەبێت، بەڵام دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.

دەشڵێت، “لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە سەبارەت بەهۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە بەردوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پاکدەکەینەوە لە گەندەڵکاران و ئەوانەی دەستیان بۆ بژێوی ژیانی خەڵک برد

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی کەمئەندامانی سەنگەر ڕایگەیاند، ” دەمانەوێت یەکێتی پاک بکەینەوە لە گەندەڵکاران…
Total
0
Share