پۆلیسی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتییان دەکات لە دۆزینەوەی کەسوکاری بریندارێک

ئێوارەی دوێنێ 8ی تشرینی یەکەم بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە شۆفێرێکی ماتۆرسکیل بە سەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێرەکە نەیدەتوانی قسەبکات و پۆلیس لە ڕێگەی هاوڵاتییانەوە کەسوکارەکەی دۆزییەوە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، سوپاسی هاوڵاتییانی کرد کە هاوکاربوون لە دۆزینەوەی کەسوکاری شۆفێرەکە و ئێستا بریندارەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی، “ئێوارەی دوێنێ‌ لەڕوداوێكدا هاوڵاتییەك بەسەختی بریندار بوو (ماتۆرسكیلێكی پێبووە و ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا كێشاوە)، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هاوڵاتییە هیچ ناسنامە و پێناسێكی پێنەبوو نەناسرایەوە ، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا داوای لە هاوڵاتییان كرد كە هەركەسێك زانیاری لەبارەی ئەو كەسەوە هەیە پۆلیسی سلێمانی لێئاگادار بكاتەوە”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە کە بریندارەکە، هێشتا لە ژیاندا ماوە و کەسوکارەکەی گەیشتوونەتە نەخۆشخانە بۆلای.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد…
Total
0
Share