قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی گرنگیدان بە رەوەندی كوردی لە بەریتانیا و دیاردەی كۆچی نایاسایی كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەمە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەیبوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی كرد كە وەك كوردێك توانیوویەتی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لە بەریتانیا سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت و تا ئەو ئاستەی ببێتە پارێزگار، هیواشی خواست لە داهاتوودا سەركەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنێت.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنییەتی گرنگیدان بە رەوەندی كوردی كرا لە بەریتانیا و قوباد تاڵەبانی داوایكرد زەمینەیەك دروستبكرێت بۆ پشتگیریكردنی كەسانی بەهرەمەندی كورد لەو وڵاتە، لەوانە هونەرمەند و وەرزشوان و كەسانی ئەكادیمی بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن تا هەم خزمەتی ئەو وڵاتە بكەن و هەم خزمەتی زیاتری رەوەندی كوردیش بكەن و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرجۆرە هەماهەنگی و هاوكارییەك لەوبارەیەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی كەمكردنەوەی رێژەی كۆچی نایاسایی كرا، هەردوولا هاوڕابوون بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی پێویستە كاربكرێت بۆ گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی كە خەڵك كۆچی لێدەكەن، هەربۆیە پێویستە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا بەشێك لەو بودجە و توانایەی بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی لەبەرچاویان گرتووە، تەرخانی بكەن بۆ هاوكاریكردن و گەشەپێدانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچەی خانەشنینان لەگەڵ عێراق وەفدێكیان…
Total
0
Share