ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12ی رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت کە تیایدا میوانداریی بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک دەکرێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا میوانداریی بەڕێوەبەری تاوانی رێکخراو دەکرێت و هەروەها دەنگ لەسەر لۆگۆی نوێی پارێزگای کەرکوک دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵانبۆ محەمەد: پێویستە قەرزی مووچەخۆران بدرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشتر حكومەتی هەرێم بە چەند بیانوویەك سیستمی پاشەكەوتی پەیڕەوكردووە و پلەبەرزكردنەوەی راگرتووە…
Total
0
Share