لەبارەی مووچەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای پشووەكانی جەژن هەر فەرمانگەیەك لیستی مووچەی مانگی چوارمان ئاراستە بكات وەریدەگرین و ئامادەدەكرێت، بەپێی زانیارییەكان لە دوای پشووەكانی جەژن مووچەی مانگی ئازار بەو خانەنشینانەش دەدرێت كە بەر لە جەژن مووچەیان وەرنەگرت.

حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوای جەژن هەر فەرمانگەیەك لیستی مووچەی مانگی نیسان ئامادەبكات و ئاراستەی ئێمەی بكات وەریدەگرین و ئامادەیدەكەین و دواكەوتنی مووچە كاریگەری لەسەر كارەكانی ئێمە ناكات و بەردەوامدەبین.

هاوكات هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە دوای پشووەكان ئەو خانەنشینانەی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو مووچەكانیان وەردەگرن و بۆ مووچەی مانگی چوار بەغداد قەرز بە هەرێم دەدات و لە كاتی خۆیدا دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی بەسەركردەوە. لە میانی ئەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك…
Total
0
Share