هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە کڕینی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە خۆیان  لە کڕینی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل بەدووربگرن.

لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی کە لاشە (شانسی) یان بڕاوەتەوە بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دوو تەنی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات، خۆیان لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بەدوور بگرن کە ژمارەو ساڵیانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان بۆ بەستراوە.

 

بابەتی پێشتر

زیانەکانی خواردنەوەی چای رەش

بابەتی دواتر

لە شەقامێکی ئاکرێ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل کەوتەکار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share