گەرمیان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە گەڕەکی ئازادی شاری کەلار کەسێک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس لەگەڕەکی ئازادی قەزای کەلار هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و بەسەختی برینداریکرد، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی1972ە، دانیشتووی گەڕەکی گۆرانە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدات. ‎لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان…
Total
0
Share