دوو مەرج بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنج دانرا

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچە بەغداد داوای دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و رادەستكردنی تەواوی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەكات و ئەگەر ئەو دوو داواكارییە جێبەجێنەكرێت گرفت بۆ مووچەی مانگی پێنج دروستدەبێت.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی ناوخۆ هەن یەكلانەكراونەتەوە و بەغداد داوای تەواوی داهاتی ناوخۆ دەكات و هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیەتی بەشە بودجەی خۆی بۆ رەوانەبکرێت.

بە بڕوای فازڵ نەبی ئەگەر ئەو دوو داواكارییەی بەغداد جێبەجێنەكرێت كە بریتییە لە بابەتی داهاتی ناوخۆ و بە بانكیكردنی مووچە گرفت بۆ مووچەی مانگی پێنج دروستدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەیسی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەوە دەدرێت

یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لەبارەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و…
Total
0
Share