پێنجوێن.. لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی راگەیەندرا

بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆوە، لە سنووری پەروەردەی پێنجوێن دەوامی دوای نیوەڕوانی ئەمڕۆ كرا بە پشوو.

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی دوای نیوەڕوانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن”.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن، راگرتنی دەوام سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی قۆناغی (1 بۆ 12) دەگرێتەوە و بڕیارەكە تەنها بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی بۆ کەناڵە مۆرەکە: سەیرە بەناو کەناڵێکی کوردی بیت کەچی بە عوقدەی دوژمنکارانە تەماشای سلێمانی و خەڵکەکەی بکەیت

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵە مۆرەکە، فاوڵ” دەنووسێت، “سەیرە بەناو كەناڵێكی كوردی بیت،…
Total
0
Share