كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

بەهۆی گرژییەكانی نێو پەرلەمانی عێراقەوە، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی گرژییەكانی نێو هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نێوان ژمارەیەك پەرلەمانتار، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا كۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخرێت.

هاوكات ژمارەیەك پەرلەمانتار رێگایان نەدا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنەوار و گەنجینەکانی عێراق بەچەند سەد دۆلارێک لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێن

فرۆشتنی گەنجینە و شوێنەوارەکانی هەزاران ساڵ لەمەوبەری عێراق لەڕێگەی پێگەکانی ئینتەرنێتەوە به‌جۆرێك فرۆشیار دەتوانێت بە ئاسانی بیانگەیەنێتە ماڵی…
Total
0
Share