لەگەڵ ئەوەی چای رەش دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و تەندروستی دڵ دەپارێزێت و فشاری خوێن دادەبەزێنێت و ئەگەری جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە چەندین زیانیشی هەیە.
شارەزایانی بواری تەندروستیی ئاشکرایدەکەن، خواردنەوەی چای رەش دەبێتە هۆی تەشەنووج و ئازاری گەدە لە هەندێک کەسدا.
هاوکات خواردنەوەی چای خەست دەبێتە خۆی کەمبوونەوەی رێژەی کالسیۆم لە جەستەدا.
ئەو کەسانەی چا زۆر دەخۆنەوە تووشی کەمخەوی دەبن و دڵەڕاوکێیان زیاددەکات.